سەرۆكی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە هەردوو كونسولی و ڕووسیا و كوێت دەكات

سیاسی
  • 28-07-2022, 15:35
  • +A -A

    هەولێر INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە 28/7/2022  نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، بە جیا پێشوازی لە هەریەك لە ئۆلێگ لڤین كونسولی گشتیی ڕووسیای فیدرال و عومەر ئەلکندەری كونسولی گشتیی كوێت لە هەرێمی كوردستان كرد كە بەمەبەستی كۆتاییهاتنی كارەكانیان لە هەرێمی كوردستان و بۆ ماڵئاوایی سەردانی بەڕێز سەرۆكی هەرێمی كوردستانیان كردبوو.

    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەڕاگەیندراوێکدا کەکۆپیەک بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە ڕاگەیاند" لە دیدارەكاندا سەرۆك نێچیرڤان بارزانی سوپاسی كردن بۆ پشتیوانی و ڕۆڵیان لە پتەوكردنی پەیوەندییەكانی وڵاتەكانیان لەگەڵ هەرێمی كوردستان لەماوەی كاركردنیاندا و هیوای سەركەوتنی لە كاری داهاتوودا بۆ خواستن. دووپاتیشی كردەوە كە هەرێمی كوردستان و عێراق خوازیاری پەرەپێدانی پەیوەندییەكانن لەگەڵ هەریەك لە ڕووسیای فیدرال و كوێت و جەختی لە پەیوەندییە دێرینەكانی نێوان هەرێمی كوردستان لەگەڵ رووسیا و كوێت كردەوە، هەروەها هاوكاریی وڵاتەكانیانی لە بوارە جیاوازەكاندا بۆ هەرێمی كوردستان، بەرز نرخاند.
    لەبەشێکی دیکەی ڕاگەیدراوەکەدا هاتووە کە لەلای خۆیانەوە هەردوو كونسولی گشتیی رووسیا و كوێت، سوپاسی هاوكاری و پشتگیرییەكانی بەڕێز سەرۆكی هەرێمی كوردستان و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌کانی حكوومەتی هەرێمی كوردستانیان لە كار و چالاكییەكانیان کرد لەو ماوەیەی كە لە هەرێمی كوردستان كاریان كردووە.