لیژنەی بەرپرسی وەرگرتنەوەی موڵك و ماڵی قۆرغكراو 15 موڵك دەگەڕێنێتەوە بۆ خاوەنەكانیان

ناوخۆ
  • 28-07-2022, 15:07
  • +A -A

    بەغدا -  INA  
    ئەمڕۆ پێنجشەممە لیژنەی بەرپرسی وەرگرتنەوەی موڵكی قۆرغكراو، گەڕانەوەی 15 موڵكی بۆ خاوەنەكانیان ڕاگەیاند.
    لە راگەیەندراوێكی لیژنەكەدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە و ئاماژە بەوە كراوە : بەپێی رێنماییەكانی بەڕێز موقتەدا سەدر، ئەو لیژنەیەی لەلایەن ئەوەوە پێكهێنراوە و بەرپرسە لە وەرگرتنەوەی ئەو موڵك و ماڵە قۆرغكراوەی سەر بە كەمینەكانی ئەو وڵاتەیە كە لە. مەسیح و سائیبەی مەندائی پێكهاتوون و توایان 15 موڵكیان لە بەغدا وەرگرتەوە، بەتایبەتی بۆ مەسیحییەكان.
    ڕوونیشیكردەوە : ئەو خانووبەرە ژمارەیەك خانوو و دوكانی بازركانی لەخۆگرتبوو،ئەمە هەنگاوێكە خاوەن خانووبەرەكان بەرەكەتیان خستۆتە سەر.
    ئاماژەی بەوەشكرد : لیژنەكە بەردەوامە لە وەرگرتنەوە و گەڕاندنەوەی موڵك و ماڵی دەستبەسەرداگیراوەكان بۆ خێزانەكانیان و ئاماژەی بەوەشكردووە : لەكاتی دەستپێكردنی كارەكانی لیژنەكە تا ئێستا 288 موڵك وەرگیراوەتەوە، بە پاڵپشتی راستەوخۆ لەلایەن سەرایە ئەلسەلامەوە.