بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە ئەنجومەنی باڵای دادوەری كردنەوەی باڵەخانەیەكی بۆ دادگای لێكۆڵینەوەی كوت و هۆڵی كۆبوونەوەكانی (ئۆرنمۆ) لە سەرۆكایەتی تانەدان لە واست ڕاگەیاند.
لە راگەیەندراوێكی ئەنجومەنەكەدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە ئاماژە بەوە كراوە : سەرۆكی دادگای تێهەڵچونەوەی فیدراڵی واست محەمەد حەنزەڵ عەزیز ئەلشەمری، باڵەخانەیەكی بۆ دادگای لێكۆڵینەوەی كوتی ئێشكگر كردەوە لەگەڵ هۆڵی كۆبوونەوەكانی ئۆرنمۆ.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە : بینای دادگای لێكۆڵینەوەی كوت هەروەها هۆڵی كۆبوونەوەكانی ئۆرنمۆ، بە پاڵپشتی ئەنجومەنی باڵای دادوەری و فەرمانگەی پارێزگای واست، بە دیزاین و سەرپەرشتی راستەوخۆی بەشی ئەندازیاری لە سەرۆكایەتی ئەنجومەنی باڵای دادوەری دامەزراوە.