بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی دەستگیركردنی دوو تیرۆریستی لە ئەنبار و باشووری بەغدای ڕاگەیاند.
لە راگەیەندراوێكی شانەی راگەیاندنی ئەمنی كە کۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتەوە ڕایگەیاند، : بە دوو ئۆپەراسیۆنی جیاواز و بە زانیاری دروست بۆ هەردوو فیرقەی هەواڵگری سەربازی لە فرقەی 10 و 17 كە لە جومگەكانی سەربازییەوەن و بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری لە وەزارەتی بەرگری و بە هاوكاری هێزێكی لیوای 23 و 40ی پیادەی هەمان فیرقە و سەر بە فەرماندەیی هێزەكان، لە ئەنجامدا دوو تیرۆریست دەستگیركران.
ئاماژەی بەوەشكرد : ئەو دوو تیرۆریستە دەستگیركراون، یەكێكیان لەژێر بازگەی پردی ئەلفەلاحەتدا بووە لە سەقلاوییە دوای ئەوەی بۆسەیەكی توندی بۆ داناوە، ئەوی دیكەشیان لە یەكێك لە ناوچەكانی باشووری بەغدا دەستگیركراوە و جەختیشی كردەوە كە : لەلایەن دەسەڵاتی دادوەرییەوە بەپێی بڕگەكانی مادەی 4ی تیرۆر داوا دەكرێن.
ئاماژەی بەوەشكردووە : دوای تەواوكردنی ڕێكارە پێویستەكانی دژی ئەوان بەپێی پێویست ڕادەستی شوێنی داواكار كران.