بەغدا - INA- نەسار حاج
ئەمڕۆ پێنجشەممە وەزارەتی كشتوكاڵ هۆشداریدا لەوەی ئەگەر كارەكانی بولدۆزەر بەردەوامی هەبێت، كاریگەری لەسەر بەرهەمی كشتوكاڵی دەبێت، هاوكات داواش لە لایەنە پەیوەندیدارەكان دەكات پەلە بكەن لە دۆزینەوەی چارەسەرەكان.
میساق عەبدولحسێن بریكاری تەكنیكی وەزارەتەكە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی راگەیاندووە :لە ساڵی 2003ەوە خراپ بەكارهێنان لەسەر زەوییە كشتوكاڵییەكان دەستیپێكردووە، بەتایبەتی ئەوانەی دەكەونە ناو شارەكان یان لە پەراوێزی شارەكانن و ئاماژەی بەوەشكردووە :لەگەڵ توندبوونەوەی كێشەی نەبوونی یەكەكانی نیشتەجێبوون و پێشكەوتنی ساڵان و كێشەی ڕوخاندنی باخەكان و بەكارهێنانی زەوی زیاتر بووە.
عەبدولحسێن روونیكردەوە : خاوەنكردنی زەوییە كشتوكاڵییەكان هی وەزارەتی داراییە و هی وەزارەتی كشتوكاڵ نییە، بەو پێیەی گۆڕینی رەگەزی زەویەكە لە كشتوكاڵییەوە بۆ نیشتەجێبوون هی وەزارەتی كشتوكاڵ نییە و ئاماژەی بەوەشكرد : خاوەنكردنی زەوییە كشتوكاڵییەكان هی وەزارەتی كشتوكاڵ نییە. لیژنەیەك لە ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران لێكۆڵینەوە لە واقیعی هەموو ئەو زەویانە دەكات كە داگیركراون و كراونە نیشتەجێبوون.
ئاماژەی بەوەشكردووە : لە ئێستادا پارێزگاكان بەرپرسیارن لە پاراستنی ئەو زەوییە كشتوكاڵیانەی كە بولدۆزەر یان دەستدرێژییان لەسەر دەكرێت و لێپرسینەوە لە سەرپێچیكاران دەكەن.
جەختیشی كردەوە : لەدەستدانی زەوییە كشتوكاڵیەكان لەدەستدانی فەزای هەناسەدانی سەوزە بۆ شارەكان، هەروەها بە مانای لەدەستدانی زەوییە كشتوكاڵیەكان و كاریگەرییەكانی لەسەر بەرهەمی كشتوكاڵییە، داواشی لە لایەنە پەیوەندیدارەكان كرد خێرا بكەن لە دابینكردنی چارەسەرەكان بۆ دابینكردنی خانووبەرە بۆ بڕینی ڕێگا بۆ هەندێك لەوانەی بازرگانی بە پێویستی هاوڵاتیان دەكەن.