بەغد - اINA
ئەمڕۆ پێنجشەممە وەزارەتی تەندروستی رایدەگەیەنێت، زیقار زۆرترین ژمارەی بتووشبوان و مردنی تای خوێنبەربوونی هەیە.
سەیف ئەلبەدر وتەبێژی وەزارەتەكە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی راگەیاند : زۆرترین پارێزگاكان كە حاڵەتی تای خوێنبەربوونیان تۆماركردووە بەم شێوەیە بووە.
زیقار: 113 تووشبوو و 26 گیانلەدەستدان.
میسان 31 تووشبوو و 2 گیانلەدەستدان.
بابل 24 تووشبوو و 2 گیانلەدەستدان.
موسەننا 17 تووشبوو و 6 گیانلەدەستدان.
بەسڕە: 11 تووشبوو و 1 گیانی لەدەستداوە.
دیوانییە: 10 تووشبووی هەیە.
بەغدا كەرخ : 9 تووشبوو و 2 گیانلەدەستدان.
كەربەلا : 8 تووشبوو هەیە.
بەغدا رەسافە : 6 تووشبوو و 2 گیانلەدەستدان.
نەینەوا : 4 تووشبووی هەیە.
هەولێر: 3 تووشبوو و 1 گیانلەدەستدان.
كەركوك: 3 تووشبوو و 1 گیانلەدەستدان هەیە.
نەجەف: 3 بتووشبوو و هیچ گیانلەدەستدانێك نەبووە.
دیالە : 2 تووشبوو و 1 گیانی لەدەستداوە.
سەڵاحدین: 2 تووشبوو و 2 گیانلەدەستدان.
دهۆك: 2 تووشبوو و هیچ گیانلەدەستدانێك نەبووە
ئەنبار، یەك تووشبوو هەیە.
ئاماژەی بەوەشكرد : كۆی گشتی تووشبووان و گیانلەدەستدان لە سەرەتای ئەمساڵەوە 273 حاڵەت بووە و 49 حاڵەتی گیانلەدەستدان و ئاماژەی بەوەدا : خۆپاراستن لە نەخۆشییەكە بریتییە لە پۆشینی جلوبەرگی خۆپارێزی و پەنجە، بەتایبەت ئاژەڵ بەخێوكەران و قەسابەكان، لەگەڵ بەكارهێنانی چەقۆیەكی تایبەت بۆ بڕینی گۆشت.
لە درێژەی قسەكانیدا وتی : نیشانەكانی نەخۆشییەكە بریتین لە (بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی، تا، و ئازار لە ناوچە جیاوازەكانی لەشدا و ئاماژەی بەوەدا كە نیوەی تووشبووان چاكبوونەتەوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە : ئەگەر نەخۆشەكە بگاتە قۆناغی خوێنبەربوون لە كون لە جەستەی ئەوا مەترسی لەسەرە، ئەگەری مردنیش زۆر بەرزە و ڕوونیكردەوە كە : دامەزراوەكانی تەندروستی ئامادەن بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ ئەم حاڵەتانە سەرەڕای نەبوونی ئا ڤاكسین یان چارەسەری ڤایرۆسی ڕاستەوخۆ.
ڕاشیگەیاندووە : دەستنیشانكردنی نەخۆشییەكە لە قۆناغێكی سەرەتاییدا و پێشكەشكردنی چاودێری پزیشكی و خۆپاراستن لە ئاڵۆزییەكان ئەگەری چاكبوونەوەی زۆر بەرزی لێدەكەوێتەوە، بەڵام ئەگەر دوابكەوێت ئەگەری مردن زۆرە.