بەغدا - INA- ویسام ئەڵملا
ئەمڕۆ پێنجشەممە، شاخوان عەبدوڵڵا جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران جەختی لەسەر پێویستیی یاسادانانی 5 یاسا كردەوە لە ماوەی ئێستادا، هاوكات ئاماژەی بەوەدا كە هێرشی ئەلیكترۆنی هەیە و هیچ ڕەشنووسێكی یاسا نییە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەیان.
عەبدوڵڵا لەكاتی سەرپەرشتیكردنی كۆبوونەوەی لیژنەكانی ئاسایش، بەرگری، مافی مرۆڤ، گواستنەوە بۆ تاوتوێكردنی كۆمەڵێك پرۆژەیاسا كە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەی كردبوو و رایگەیاند : كۆبونەوەمان لەگەڵ لیژنە پەیوەندیدارەكان بۆ تاوتوێكردنی كۆمەڵێك پرۆژە یاسا بوو و باس لەو پڕۆژە یاسایانە بكەن كە لە ماوەی خولی یاسادانانی ئێستادا دەنگیان لەسەر دەدەین و ئاماژەی بەوەشكردووە: 20 پڕۆژە یاسا هەیە كە پەیوەندییان بە لیژنە پەیوەندیدارەكانەوە هەیە.
ئاماژەی بەوەشكرد : ئەو یاسا گرنگانەی كە پێویستیان بە یاسادانان هەیە لە چوارچێوەی بابەتی یاسادانانی ئێستا بریتین لە یاسای تاوانەكانی زانیاری، پڕۆژە یاسای ئازادی ڕادەربڕین و خۆپیشاندانی ئاشتیانە، پڕۆژە یاسای دەسەڵاتی میدیا و پەیوەندییەكان، پڕۆژە یاسای پەیوەندییەكان و زانیاری، هەروەها وەزارەتی پەیوەندییەكان و تەكنەلۆژیا و ئاماژەی بەوەشكردووە: ئێمە ڕووبەڕووی هێرشێكی ئەلیكترۆنی ڕۆژانە دەبینەوە كە هێرش دەكاتە سەر كۆمەڵگا و تا ئێستا هیچ ڕەشنووسێكی یاسایەك نییە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەم هێرشانە یان میكانیزمێك بۆ دیاریكردنی سزای تاوانی ئەلیكترۆنی.
ئاماژەی بەوەشكرد : ئەم پڕۆژانە ئامانجیان پاراستنی تاك دەبێت لە پێشێلكردنی مافەكانی ئازادی ڕادەربڕین.