دیوانییە - INA - سەفات عەزاوی
ئەمڕۆ پێنجشەممە، پارێزگای دیوانییە ئامادەکردنی پلانی ئەمنی بۆ سەردانەکەی عاشورا لە پارێزگاکە راگەیاند.
زوهەیر عەلی شەعلان، پارێزگاری دیوانییە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: "کۆبوونەوەیەکی بەرفراوانمان ئەنجامدا کە لیژنەی ئاسایش و خزمەتگوزاری و تەندروستی و نوێنەرانی کاروانەکانی حوسێنی بەشداربوو لە وەرزی موحەڕەم لە سەرجەم ناوچەکانی پارێزگاکە لەخۆ گرتبوو". ئاماژەی بەوەشکردووە، "لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پلانی ئاسایش و خزمەتگوزاری بۆ مانگی موحەڕەم کرا، بە هەماهەنگی لەگەڵ کاروانەکانی حوسەینییە بۆ یادکردنەوەی ڕێوڕەسمەکانی عاشورا."
ئاماژهی بهوهشكرد، "پلانەكە لەبەرچاوگرتنی جموجۆڵی كاروانەكانی حوسێنی لە شەقامە سەرەكییەكان و بەشداربووانی گەڕەكە مەراسیمەكانی موحەڕەم و دەستەبەركردنی پاراستنیان لەخۆگرتبوو".
لای خۆشیەوە، سەرۆکی پۆلیسی پارێزگاکە، لیوا عەبتان محەمەد موتڵەق، بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی پشتڕاستکردەوە، کە "پلانی ئەمنی ئامادەکراوە بۆ سەرجەم کاروانەکانی حوسێنی بۆ بەشداریکردن لە زیندووکردنەوەی مەراسیمەکانی عاشورا".