بەغدا-INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، شاخوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، سەرپەرشتی کۆبوونەوەی هاوبەشی سێ لیژنەی پەرلەمانی کرد بۆ تاوتوێکردنی پێنج یاسا.
لە راگەیەندراوێكی نووسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران، كە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ئاماژە بەوەكراوە، "شاخوان عەبدوڵا جێگری سەرۆكی پەرلەمان سەرپەرشتی كۆبوونەوەی هاوبەشی سێ لیژنەی پەرلەمانی كرد، ئەوانیش ئاسایش و بەرگری، مافی مرۆڤ، گواستنەوە و پەیوەندییەکان)، بۆ گفتوگۆکردن و تاوتوێکردنی ژمارەیەک یاسا.
لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، "لە كۆبوونەوەكەدا تاوتوێی رەشنووسی یاسای تاوانەكانی زانیاری و رەشنووسی یاسای ئازادی رادەربڕین و گردبوونەوە و خۆپێشاندانی ئاشتیانە و رەشنووسی یاسای دەسەڵاتی راگەیاندن و پەیوەندییەكان و رەشنووسی یاسای پەیوەندی و زانیاری و رەشنوسەكە دەكرێت یاسای وەزارەتی پەیوەندییەکان و تەکنەلۆژیا”.