بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی دەستگیرکردنی شەش کەسی داواکراوی ڕاگەیاند کە تۆمەتبارن بە تیرۆر لە ناوچە جیاجیاکانی پارێزگای میسان.
لە راگەیەندراوێكی شانەكەدا، كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، ئاماژە بەوە كراوە "فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی میسان پشكنین و دانانی بازگەی لەناو كەرتی بەرپرسیارێتی ئەنجامداوە، كە لە ئەنجامدا شەش داواكراو دەستگیركراون، لەنێویاندا ئەوانە تۆمەتبارن تیرۆر و بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکانەوە”.
لە درێژەی قسەکانیدا وتی، "ئۆپەراسیۆنە ئەمنییەکە بووە هۆی دەستبەسەرداگرتنی بڕێکی زۆر چەک و تەقەمەنی بێ مۆڵەت لە پارێزگاکەدا"، ئاماژەی بەوەدا کە "فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی میسان و یەکەکانی سەر بە خۆی بەردەوامن لە گەڕان و پشکنین و ئۆپەراسیۆنەکانی چەکداماڵینی بێ مۆڵەت بۆ پاراستنی سەرجەم هاوڵاتیان و... دابینکردنی ئاسایش لە پارێزگاکەدا”.