به‌غداـ INA ـ نه‌سار ئه‌لحاج
ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ژماره‌ی ئه‌و بیره نه‌وتیانه‌ی كه‌له‌ساڵی 2022 لێیان داوه راگه‌یاند له‌گه‌ڵ ئاشكراكردنی پلانی ستراتیژی خۆی بۆ لێدانی بیری نه‌وت و چاكردنه‌وه‌یان.
كۆمپانیای نه‌وتی نیشتیمانی عێراقی (INOC) كه‌یه‌كێكه له‌كۆمپانیه‌كانی وه‌زاره‌تی نه‌وت به‌ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ( INA) راگه‌یاند" كۆمپانیای عێراقی بۆ كۆلینی بیر پلانێكی باشی داناوه بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كانی لێدانی بیری نه‌وت و چاكردنه‌وه‌یان، هه‌روه‌ها جه‌ختیشی كرده‌وه كه كۆمپانیه‌كه هه‌ڵده‌ستێت به‌كاری نوێ له‌گێڵی رومێله له‌به‌سرا و كێڵگه‌یه‌كی دیكه له‌رۆژهه‌ڵاتی به‌غدا و كێڵگه‌كانی دیكه‌ی عێراق له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامیدان به‌پرۆژه‌ی لێدانی بیر و چاككردنه‌وه‌یان له‌كێڵگه‌كانی به‌سرا ( زوبه‌یر و مه‌جنون و رۆژئاوای قه‌رنه) و ناسریه و غه‌راف و میسان و جێبه‌جێكردنی پلانێكی نیشتیمانی له‌كاتی به‌رده‌ستبوونی پاره‌ی پێویست بۆ كۆمپانیاكه.
هه‌روه‌ها كۆمپانیه‌كه وتی" گرنگترین پرۆژه‌كانی كۆلین و لێدان و چاككردنه‌وه‌ی نوێ، پرۆژه‌ی لێدانی 15 بیره له‌كێڵگه‌ی رومێله كه‌كۆمپانیای (BP) ئه‌نجام داوه و پرۆژه‌ی لێدانی 27 بیری دیكه له كێڵگه‌ی رۆژهه‌ڵاتی به‌غدا له‌لایه‌ن كۆمپانیای (EBS) و پرۆژه‌ی گه‌ران به‌داوی 105 بیر له‌كێڵگه‌ی میسان.
كۆمپانیانی نیشتیمانی نه‌وتی عێراقی ئاماژه به‌وه‌شی دا كه گرنگترین پرۆژه‌ی به‌گه‌رخستنی ئامێری چاككردنه‌وه له‌سه‌ر بنه‌مای پاره‌ی رۆژانه بۆ كۆمپانیای واحه‌یه له‌كێڵگه‌ی ئه‌حده‌ب و گرێبه‌ستی دابینكردنی یه‌ك ئامێر بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆسه‌ی چاككردنه‌وه له‌كێڵگه‌ی ئه‌لسیبه‌یه بۆ كۆمپانیای كوێتی ئه‌نێرجی عێراقی سنووردار (KEIL) ئه‌ویش هه‌ر به‌جۆری پاره‌ی رۆژانه‌یه، له‌گه‌ڵ گرێبه‌ستی دابینكردنی ئامێرێكی چاككردنه‌وه له‌كێڵگه‌ی ئه‌لره‌قعه‌ی نۆیه‌م كه‌لایه‌ن كۆمپانیای كوێت ئه‌نێرجی به‌سرای سنووردار (KEBL) به‌هه‌مان شێوه جێبه‌جێ ده‌كرێت.
دیسان وت" پێشخستنی میكانیزمی كاركردن له‌كۆمپانیا به‌پێی پیوه‌ره‌كانی جیهانییه له‌رووی سه‌لامه‌تی و پشكنینی ئه‌ندازه‌یی و چه‌مكی كارگێریكردنێكی باش و پێداویستی ژینگه و به‌كارخستنی ئامێره‌كان له‌گه‌ڵ كۆمپانیا بیانییه‌كان.
هه‌روه‌ها روونیكرده‌وه كه كۆمپانیا ئێستا كار ده‌كات به‌پێی سیسته‌می كارگێری ته‌واو (IMS) بۆ ئه‌وه‌ی بگاته ئاستی كاركردنی جیهانی سه‌باره‌ت به‌سیسته‌م و پیوه‌ره‌كانی كاركردن و كۆمپانیا چه‌ندین گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ چه‌ندین كۆمپانیانی به‌ناوبانگی واژۆی كردووه به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێ كردنی كاره‌كانی له‌بواری خزمه‌تكردنی نه‌تدا.
له‌كۆتایی دا دووپاتیكرده‌وه كه ژماره‌ی بیره نه‌وتییه‌كان كه له‌م ساڵه‌دا لێدراو‌ن وچاككراون بۆ به‌رهه‌م (92) بیره، 26 بیری نوێ لێدراو‌ن و 66 بیری دیكه له‌كێڵگه‌یكان به‌سرا و میسان وزیقار و پارێزگای كه‌ركووك چاككراون.