به‌غداـ INA
شاخه‌وان عه‌بدولڵا جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران دوێنی شه‌و له‌دوای كۆتایی هاتنی خۆپشاندانه جه‌ماوه‌ریه‌كه، فه‌رمانگه و به‌ش و نووسینگه‌كانی ئه‌نجوومه‌ن به‌سه‌ری كرده‌وه.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌راگه‌یندراوێكدا كه كۆپیه‌ك بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ناردووه راگه‌یاند" شاخه‌وان عه‌بدولڵا جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان سه‌ردانی ته‌لاری په‌رله‌مانی كردووه و فه‌رمانگه و به‌ش و نووسینگه و هۆڵه‌كانی دانیشتینهكانی به‌سه‌ری كردۆته‌وه و ئاگاداری ره‌وشی فه‌وجی زێره‌ڤانی بووه له‌ئه‌فسه‌ر و پله‌دار و هێزی تایبه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیا بێت لهرهوشیان له‌دوایی كشانه‌وه‌ی خۆپیشانده‌ران له‌ناو ته‌ڵاری په‌رله‌مان.
بایدن: پیرۆزباییم لە تڕەمپ كرد و لە 20ی كانونی دووەم دەسەڵات دەگوازرێتەوە
هۆڵێكی تری تۆپی سەرمێز لەهەولێر كرایەوە