بهغداـ INA
د. بهرههم ساڵح سهرۆك كۆماری عێراق جەختی كردهوه كه ئەنجامدانی خۆپیشاندانی ئاشتیانە مافێکی دەستووری پارێزراوە، هەروەها دووپاتیكردهوه كه پێویستی پابەندبوون بە پاراستنی ئاسایش و موڵک و ماڵی گشتی و دانبەخۆگرتن و پێشخستنی بەرژەوەندی نیشتمانی لەسەرووی هەموو بەرژەوەندییەکانی دیکەوە.
نووسینگهی راگهیاندنی سهرۆك كۆمار لهراگهیندراوێكدا كه كۆپیهك بۆ ئاژانسی ههواڵی عێراقی ناردووه راگهیاند" كه ئەنجامدانی خۆپیشاندانی ئاشتیانە مافێکی دەستووری پارێزراوە، هاوكات تهكید دهكهینهوه لسهر یەکخستنی هەڵوێستی یەکگرتووی نیشتمانی و پابەندبوون بە پارێزگاریکردن لە ئارامی و سەرخستنی دیالۆگ و گفتوگۆ و دوورکەوتنەوە لە هەر ئەگەرێک کە کاریگەری بکاتە لەسەر پاراستنی ئاشتی و ئاسایشی کۆمەڵگا و پێویستی پتەوکردنی هەوڵەکان بۆ هێنانەئاراوەی بەرکەوتە نیشتمانییەکان بە ئاڕاستەی هێنانەدی خواستی خەڵک و چاکسازی گشتی و گەشەپێدان، هەروەها لهبهشێكی دیكهی راگهیندراوهكهدا هاتووه كه پێکهێنانی دەسەڵاتی کارای کاریگەر کە بەرژەوەندییە باڵاکانی وڵات بپارێزێت و پایەکانی دەوڵەتێکی بە توانا بچەسپێنێت و خواستی گەل بۆ ئایندەیەکی باشتر و گەش بهێنێتەدی. وڵات بە بارودۆخێکی ناسکی ناهەمواردا تێدەپەڕێت و رووبەڕووی ئاستەنگی جددی بووەتەوە، لەهەمان کاتدا دەرفەتی گەورەی لە پێشە، بۆیە پێویستە هەمووان بە ئاڕاستەی پتەوکردنی یەکڕیزی نیشتمانی و دیالۆگ و پاراستنی دیموکراسی لە وڵات کار بکەین، چونکە گەلەکەمان بۆ چەندین دەیە قوربانی زۆری داوە و رووبەڕووی ستەم و سەرکوتکاری و توندوتیژیی بووەتەوە، ئەمەش ئەوەمان لێ دەخوازێت هەمووان پێکەوە کار بکەین بۆ گەشەپێدان و پێشکەوتنی وڵاتەکەمان.