بەغداد - INA
نوێنەرایەتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق (یونامی) ئەمرۆ چوارشەممە ڕایگەیاند: كە خۆپیشاندانی ئاشتییانە بۆ دیموكراسی گرنگە.
یونامی لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: خۆپیشاندانی ئاشتیانە بۆ دیموكراسی گرنگە و هەروەك ئاماژەی بە گرنگی ڕێزگرتن لە دامەزراوەكانی دەوڵەت و پاراستنی موڵك و موڵكی گشتی و تایبەتی كرد.
یونامی جەختیشی لە پێویستی بەردەوامبوونی خۆپیشاندانی ئاشتیانە و پابەندبوون بە یاسا كردەوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە خۆپیشاندەران دەستیان كرد بە كشانەوە لە بینای پەرلەمان و كە پێشتر چونە ناویەوە.
پێشتر مستەفا كازمی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان داوای لە خۆپیشاندەران كرد دەستبەجێ لە پەرلەمان بكشێنەوە، هاوكات محەمەد حەلبووسی سەرۆكی پەرلەمان ئاراستەی سكرتاریەتی گشتی كرد كە ئامادەبن و لەگەڵ خۆپیشاندەران پەیوەندی بكەن.
دواتر موقتەدا سەدر رابەری ڕەوتی سەدر داوای لە خۆپیشاندەران كرد بگەڕێنەوە بۆ ماڵەوە.