بەغداد - INA
محەمەد حەلوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران ئەمڕۆ چوارشەممە، داوای لە خۆپیشاندەران كرد كە خۆپیشاندانی ئاشتیانە بپارێزن، و هەروەها سكرتارییەتی گشتی ئەنجومەنەكەی ئاڕاستەكرد بۆ ئامادەبوون و پەیوەندیكردن لەگەڵیاندا.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی حەلبوسی لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: سەرۆكی پەرلەمان داوای لە خۆپیشاندەران كرد كە خۆپیشاندانی ئاشتییانە بپارێزن و هێزەكانی پاراستنی پەرلەمانیشی ئاڕاستە كرد كە هێرش نەكەنە سەر خۆپیشاندەران و زیان بە خۆپیشاندەران نەگەیەنن و چەك لەناو پەرلەماندا هەڵنەگرن و هەروەها سكرتاریەتی گشتی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئاراستەكرد بۆ ئەوەی لە ئەنجومەنی نوێنەران بێت و پەیوەندی بە خۆپیشاندەرانەوە بكەن.
بەپێی بەیاننامەكە حەلبوسی راسپاردەی داوە بە ئامادەبوونی كارمەندانی بنكەی تەندروستی پەرلەمان بۆ حاڵەتی فریاكەوتن.