بەغداد - INA
وەزارەتی پەیوەندییەكان ئەمڕۆ چوارشەممە، بڕینی خزمەتگوزاری ئینتەرنێتی ڕەتكردەوە.
عادل ئەعرەجی بەڕێوەبەری پەیوەندییەكان و ڕاگەیاندن لەوەزارەتی پەیوەندییەكان بەئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: هیچ ڕاستییەك نییە بۆ پچڕانی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت كە لە سایت و لاپەڕەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا باسی لێوەدەكرێت.
وتیشی: خزمەتگوزاریەكە بەشێوەیەكی ئاسایی بەردەوامە و هیچ پچڕاندنێك نییە.