بەغداد - INA
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە خۆپیشاندەران چوونە ناو بینای پەرلەمانەوە ئەوەش دوای ئەوەی پێشتر چوونە ناو ناوچەی سەوزەوە,
پەیامنێرێكی ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕایگەیاند: خۆپیشاندەران دوای ئەوەی چوونە ناو ناوچەی سەوزی بەغداوە، كەمێك پێش ئێستا چوونە ناو بینای پەرلەمانەوە.
پێشتر مستەفا كازمی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان داوای لە خۆپیشاندەران كرد پابەندبن بە ئاشتیی و دەستبەجێ لە ناوچەی سەوز بكشێنەوە.