بەغداد - INA
مستەفا كازمی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان ئەمڕۆ چوارشەممە، داوای لە خۆپیشاندەران كرد دەستبەجێ لە ناوچەی سەوز بكشێنەوە.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی كازمی لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان داوای خۆپیشاندەران كرد كە پابەندبن بە ئاشتی و پاراستنی موڵكی گشتی و تایبەتی،و بە ڕێنماییەكانی هێزە ئەمنییەكان لە پاراستنیان بەپێی یاسا و رێنماییەكان و كشانەوەی دەستبەجێ لە ناوچەی سەوز.
بە پێی بەیاننامەكە كازمی ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە: هێزە ئەمنییەكان پابەند دەبن بە پاراستنی دامەزراوەكانی دەوڵەت و دامەزراوە نێودەوڵەتییەكان و ڕێگریكردن لە هەر پێشێلكاریی ئەمنی و سیستم.