خۆپیشاندەران دەست دەكەن بە چوونە ناو ناوچەی سەوز

سیاسی
  • 27-07-2022, 18:57
  • +A -A

    بەغدا - INA- وێنەگرتن: حسێن وەنان
    ئەمڕۆ چوارشەممە خۆپیشاندەران دەستیان كرد بە چوونە ناو ناوچەی سەوز لە ناوەڕاستی بەغدا، دوای خۆپێشاندان لەبەردەم یەكێك لە دەروازەكانی.
    پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) رایگەیاند خۆپیشاندەران دوای لابردنی ژمارەیەك بلۆكی كۆنكرێت لە كاتی خۆپێشاندانیان دژ بە پشك لە پرۆسەی سیاسیدا، دەستیان كرد بە هاتنە ناو ناوچەی سەوز.