كازمی: عێراق ئەمڕۆ زۆر پێویستی بە پەیوەندیی نیشتمانی و پابەندبوون بە یەكڕیزی ووشە هەیە

سیاسی
  • 27-07-2022, 18:06
  • +A -A

    بەغدا –INA  
    ئەمڕۆ چوارشەممە مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق جەختی لەوە كردەوە كە عێراق ئەمڕۆ زۆر پێویستی بە سەربەخۆیی نەتەوەیی و پابەندبوون بە یەكڕیزی ووشە هەیە.
    فەرمانگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە راگەیەندراوێكدا كە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بڵاویكردەوە : مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران لە پارێزگای ئەنبار و لە میوانخانەی پارێزگاكە و بە ئامادەبوونی سەرۆكی پەرلەمان محەمەد حەلبوسی كۆبووەتەوە.
    كازمی جەختی كردەوە : بەپێی بەیاننامەكە عێراق ئەمڕۆ زۆر پێویستی بە سەربەخۆیی نەتەوەیی و پابەندبوون بە یەكڕیزی ووشە هەیە.
    لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : لە سەرەتای كۆبوونەوەكەدا كازمی بەخێرهاتنی شێخ و كەسایەتییەكانی پارێزگای ئەنبار كرد و جەختیشی كردەوە كە عێراق ئەمڕۆ زۆر پێویستی بە سەربەخۆیی نەتەوەیی و پابەندبوون بە ناسنامەی نەتەوەیی و یەكڕیزی وشە هەیە، دوای ئەوەی ئازاری چەشت و بارودۆخی سەخت بۆ ماوەی 17 ساڵە و پێویستی بەپەلە بووە بۆ فێربوون لە هەڵەكانی ڕابردوو، بۆ ئەوەی بەردەوام بین و هەنگاونان بۆ پێشەوە بۆ بنیاتنانی عێراق بنێین.
    كازمی خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بۆ ئامادەبوونی لە پارێزگای ئەنبار كە شاهیدی رزیندووكردنەوەی شارەكەیە بۆ بنیاتنانی پارێزگایەك كە شایستەی خەڵكەكەی و مێژووەكەی و خێڵەكانی بێت.