شەقامێكی شاری بەغدا بەناوی جواهیری كرا

ناوخۆ
  • 27-07-2022, 17:51
  • +A -A

    بەغدا - INA   
    ئەمڕۆ چوارشەممە عەمار موسا كازم سەرۆكی شارەوانی بەغدا ڕایگەیاند :شەقامی نێوان گۆڕەپانی قەحتان و گۆڕەپانی نسوور بە ناوی شاعیری گەورە محەمەد مەهدی جەواهیری ناونراوە.
    لە راگەیەندراوێكی ئەمینداریەتدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە و ئاماژەی بەوەكردووە : كۆبوونەوەیەكی دەستەی بۆچوونەكان بەسەرپەرشتی سەرۆكی سەرۆكی شارەوانی بەغدا بۆ تاوتوێكردنی چەند پرسێكی پەیوەست بە واقیعی خزمەتی شاری بەغدا بەڕێوەچوو و هاوكاتە لەگەڵ یادی 25 ساڵەی كۆچی دوایی شاعیری ناودار محەمەد مەهدی ئەلجواهیری.
    ئاماژەی بەوەشكرد : شارەوانی بەغدا پلانێكی ئامادەكردووە بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی رۆشنبیری بۆ نەمركردنی هێما رۆشنبیری و ئەدەبی و هونەرییەكانی عێراق لە رێگەی كارە هونەری و شوێنەوارە نوێیەكانەوە، هەروەها گرنگیدان بە شوێنەوارەكانی بەغدای پایتەخت.
    ئاماژەی بەوەشكرد : ناونانی یەكێك لە گرنگترین شەقامەكانی بەغدا بە ناوی خوالێخۆشبوو ئەلجەواهیری شایستەی ناوە مەزنەكەیە، بەو پێیەی شاعیرێكی ناوازەیە جگە لە بەرهەمە ئەدەبییەكانی بە هونەری شیعری جیاكراوەتەوە. ئەو مێژوونووس و خۆشنووس و نووسەری ئیسلامی بەناوبانگە لە عێراق و جیهانی عەرەبی.