بەغدا - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە وەزارەتی تەندروستی فەرمانێكی وەزاری دەركرد و تێیدا پیشە پزیشكی و تەندروستییەكان دابەش دەكات.
وەزارەتەكە لە راگەیەندراوێكدا كە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) رایگەیاند : فەرمانی وەزاری بریتییە لە:
1-ئەو پزیشكانەی كە لە دەرچووی كولیژی پزیشكی (ناوخۆی عێراق)ی زانكۆ حكومییەكانی عێراق بۆ خولی یەكەم و دووەمی ساڵی خوێندنی 2020-2021 لە ڕێكخەرانی فۆڕمی ئەلیكترۆنی دەرچووە.
2- دەرچووانی كۆلێژی پزیشكی حكومی و ئەهلی (پزیشكی ددان) بۆ ساڵی خوێندنی 2020-2021 بۆ خولی یەكەم و دووەم/خوێندنی بەیانیان لە ڕێكخەرانی فۆڕمی ئەلیكترۆنی.
3- دەرچووانی كۆلێژی پزیشكی حكومی و ئەهلی (دەرمانسازان) بۆ ساڵی خوێندنی 2020-2021 بۆ خولی یەكەم و دووەم/ بۆ خوێندنی بەیانیان لە ڕێكخەرانی فۆڕمی ئەلیكترۆنی.
4-دەرچووانی كۆلێژەكانی تەكنیكی پزیشكی (ناوخۆی عێراق) كە فەرمانی زانكۆیان بۆ ساڵی خوێندنی 2020-2021 بۆ خولی یەكەم و دووەم لە رێكخەرانی فۆڕمی ئەلیكترۆنی وەرگیراوە.
5-دەرچووانی كۆلێژەكانی پەرستاری و مامان و منداڵبوون و پەیمانگا و ئامادەكارییەكان بۆ ساڵی خوێندنی 2020-2021 بۆ خولی یەكەم و دووەم لە ڕێكخەرانی فۆڕمی ئەلیكترۆنی.
6-دەرچووانی پەیمانگا تەكنیكییە پزیشكییەكان بۆ ساڵی خوێندنی 2020-2021 بۆ خولی یەكەم و دووەم/ خوێندنی بەیانیان و ئێواران لە ڕێكخەرانی فۆڕمی ئەلیكترۆنی.
ئاماژەی بەوەشكردووە : ئەمانە تا دوای پەسەندكردنی ئەنجومەنی خزمەتگوزاری گشتی فیدراڵی و دەركردنی فەرمانی وەزاری بۆ دامەزراندن ئەنجام نادرێت و ئاماژەی بەوەشكردووە : ناوی دەرچووان سبەی پێنجشەممە بڵاودەكرێنەوە.