دەزگای ئەمنی دەستگیركردنی تۆڕێکی ساختەکردنی کارتی تاقیکردنەوەی وەزاری لە ئەنبار راگەیاند

ئەمنی
  • 27-07-2022, 15:21
  • +A -A

    بەغدا - INA
     ئەمڕۆ چوارشەممە، دەزگای ئەمنی دەستگیركردنی تۆڕێکی ساختەکردنی کارتی تاقیکردنەوەی وەزاری لە ئەنبار راگەیاند.
     دەزگای ئەمنی لە ڕاگەیاندراوێكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، ئاماژەی بەوەكردووە، "لە هەنگاوێكی پێشوەختە بۆ رێگریكردن لە هەوڵدان بۆ دەستكاریكردنی ئەنجامی تاقیكردنەوە وزارییەكان بۆ پۆلی شەشەمی ساڵی ئامادەكاری بۆ ساڵی خوێندنی ئێستا، ئاسایشی نیشتمانی". مەفرەزەی هێزەكانی، دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی دادوەری، توانیان تۆڕێکی تاوانکاری دەستگیركربكات کە کاردەکەن بۆ ساختەکردنی کارتی تاقیکردنەوە بۆ ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت تاقیکردنەوەی وەزاری ئەنجام بدەن لەبری ئەو خوێندکارانەی کە بە فەرمی ناویان لە وەزارەتی پەروەردە تۆمارکرابێت لە بەرامبەر بڕە پارەیەکدا.