بەغدا - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، جومعە عیناد، وەزیری بەرگریی، لەگەڵ سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئیتاڵیا،تاوتوێ هاوکاریی نێوان هەردوو وڵات، بە تایبەت لە بواری مەشق و ڕاهێنان و ئاڵوگۆڕی شارەزایی سەربازی کرد.
لە راگەیەندراوێکی وەزارەتی بەرگری، کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، ئاماژە بەوە کراوە، "جومعە عیناد سەعدون وەزیری بەرگری لە ئۆفیسەکەی خۆی، لە بارەگای وەزارەتەکە، سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئیتاڵیا شاندی یاوەری کۆبووەوە".
لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، "لە میانی كۆبوونەوەكەدا باسیان لە رێگەی هاوكاری نێوان هەردوو وڵات كردووە، بەتایبەتی لە بواری راهێنان و ئاڵوگۆڕی ئەزموون لەنێوان وەزارەتی بەرگری عێراق و ئیتاڵیا".