بەغدا - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، بانکی رەفیدەین پێدانی قەرزی بە بڕی 50 ملیۆن دیناری بۆ مەبەستی نۆژەنکردنەوە، یان دروستکردنی خانووی نیشتەجێبوون بۆ هاوڵاتیان ڕاگەیاند.
لە راگەیەندراوێكی بانکی رەفیدەین، كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، هاتووە "قەرز بۆ نۆژەنكردنەوە، یان دروستكردنی خانووی نیشتەجێبوون بۆ فەرمانبەران و هاووڵاتیان بڕی 50 ملیۆن دینارە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، "ماوەی گەڕاندنەوەی قەرزەکە تا ١٠ ساڵ دەبێت بە ڕێژەی سوودی ٥٪".