بەغدا - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، مستەفا كازمی ، سەرۆکوەزیران، بەردی بناغەی پڕۆژەی وێستگەی کارەبای ئەنبار دانا.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە راگەیەندراوێكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، ئاماژەی بەوەكردووە، "مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران بەردی بناغەی بۆ پرۆژەی وێستگەی كارەبای ئەنبار داناوە لە شارەدێی فورات".
ئاماژەی بەوەشکردووە، "توانای ئەم وێستگەیە ١٦٤٠ مێگاواتە".