بەغدا - INA - وەرد عەبدولئەمیر
ئەمڕۆ چوارشەممە، دەستەی گەشتوگوزار دووپاتی كردەوە كە بە ئامانجگرتنی هاوینەهەواری زاخۆ لەلایەن توركیاوە كاریگەری لەسەر گەشتوگوزاری عێراق نابێت.
زافر مەهدی سهرۆكی دەستەی گەشتوگوزار، به ئاژانسی ههواڵی عێراقی راگهیاند، "دەستەی گەشتوگوزار هۆشداری داوهته گهشتیاران نهچنه ئهو ناوچانهی كه جێگای شهڕی چهكدارییه".
ئاماژهی بهوهشكرد، "لهئێستادا ئاڕاستهمان دهكرێت بۆ گهشتكردن بۆ پارێزگاكانی ههولێر و سلێمانی"، ئاماژهی بهوهشكرد "بهئامانجكردنی هاوینەهەواری زاخۆ لەلایەن توركیاوە كاریگەری لەسەر ئاستی گەشتوگوزاری عێراق نابێت".
پێشتریش شوێنێكی گەشتیاری لە زاخۆ بۆردومانی توركیا كرابوو و بەهۆیەوە 9 كەس كوژران و 22 كەسی دیكەش برینداربوون كە ژن و منداڵ بوون.
ئەم هێرشە لەگەڵ شەپۆلێکی گەورەی توڕەیی لە عێراقدا بەرەوڕوو بووەوە، کە خۆپیشاندانەکان بۆردومانەکەیان شەرمەزار کرد، حکومەتی عێراقیش کۆمەڵێک بڕیاری دەرکرد، لەنێویاندا سکاڵایەکی پێشکەش بە ئەنجومەنی ئاسایش کرد کە بەیانی ئەمڕۆ دانیشتنی خۆی ئەنجامدا، بۆ تاوتوێکردنی هێرشەکە .