به‌غداـ INA
ئاژانسی هه‌واڵگیری ئیتیحادی كه‌سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی ناوخۆییه دوێنی سێ شه‌ممه راگه‌یاند سێ تۆڕی قاچاغچیكردن به‌پاره‌ی سه‌خته و شوێنواره‌كان ده‌ستگیر كردووه.
ئاژانسه‌كه له‌راگه‌یندراوێكدا كه‌به‌ده‌ستی ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی كه‌وتووه راگه‌یاند" ئاژانسی هه‌واڵگیری ولێكۆلینه‌وه‌كانی ئیتیحادی سێ تۆڕی مافیای ده‌ستگیر كردووه كه كاری به‌قاچاغبردنی شوێنواره‌كان و به‌سه‌خته‌كردنی دراویان له‌پارێزگاكانی بابل و كه‌ربه‌لای پیرۆز و ئه‌نبار ئه‌نجامداوه، هه‌روه‌ها وتی" له‌دوایی هه‌وڵ و كارێكی رژدی زۆری توانرا مافیای دوو تۆڕ ئاشكرا بكرێن كه له‌پارێزگاكانی كه‌ربه‌لا و بابل كاری دزینی شوێنواریان كردووه له‌گه‌ڵ تۆڕێكی دیكه كه ئه‌ندامانی دراوی بیانی سه‌خته ره‌واج كردووه.
راگه‌یندراوه‌كه ئه‌وه‌شی خسته‌روو كه تیمه‌كانی ئاژانس بۆسه‌یان بۆ ئه‌ندامانی ئه‌م تۆڕه‌یان داناوه و سێیان لێی ده‌ستگیركردووه كه‌هه‌ڵستاون به‌قاچاغبردنی كه‌ل وپه‌لی شوێنواری له‌پارێزگای كه‌ربه‌لای پیرۆز و گرتنی سی توانباری دیكه له‌پارێزگای بابل له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌ل و په‌لی شوێنواری كه‌له‌ده‌ستیان بووه.
هه‌روه‌ها وتی" له‌پارێزگای ئه‌نباریش تیمه‌كانی ئاژانس دوو تاوانباری ره‌واجكردنی دراوی بیانی سه‌خته له‌گه‌ڵ بڕی 4500 دۆڵاری له‌فیئه‌ی 100 دۆلاری وله‌گه‌ڵ 6000 هه‌زار دۆڵاری دیكه ده‌سگیركردووه كه‌هه‌وڵیان دده‌دا له‌یه‌كێك له‌په‌نچه‌ره‌كانی كی كارد له‌شاری ره‌مادی خه‌رجی كه‌ن.