هه‌ولێرـ INA
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2022/7/27 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له به‌ڕێز مايك برايسۆن ڕيچاردسۆن باڵيۆزى به‌ريتانيا له عێراق و شاندێكى ياوه‌رى كرد.
به‌پێی راگهیندراوێكی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كهكۆپییهك بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی (INA) ناردووه لهكۆبوونهوهيهكدا دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى سياسيى عێراق، ده‌ستنيشانكردنى كانديدى پۆستى سه‌رۆك وه‌زيرانى داهاتووى حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراق، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و كێشه هه‌ڵواسراوه‌كانى نێوانيان به‌تايبه‌تى له بوارى نه‌وت و گازدا، بۆمببارانكردنى ئه‌م دواييه‌ى كێڵگه‌ى گازی كۆرمۆر و بۆمببارانكردنى هه‌فته‌ى ڕابردووى سه‌يرانگه‌يه‌كى گه‌شتيارى له زاخۆ، تاوتوێ كران.
هه‌روه‌ها له‌به‌شێكی دیكه‌ی راگهیندراوهكهدا هاتووه كه هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و هاتنه كايه‌ى حكوومه‌تێك كه ببێته هۆى جێگيربوونى سهقامگيريى سياسى و ئه‌منى و بتوانێت خزمه‌تگوزارى و ده‌رفه‌تى كار پێشكه‌ش به هاووڵاتييانى عێراق بكات و وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ى خواستى عێراقييه‌كان بێت.
له‌مباره‌يه‌وه سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى جه‌ختى له گرنگيى به‌رده‌واميى گفتوگۆى نێوان حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراق كرده‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه هه‌ڵواسراوه‌كانى نێوانيان به‌تايبه‌تى له بوارى نه‌وت و گازدا، هه‌روه‌ها به پێويستى زانى كه چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا له ڕيزبهنديى پێشه‌وه‌ى كاره‌كانى حكوومه‌تى داهاتووى عێراق بێت.