به‌غداـ INA
ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ئیدانه‌ی هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر خاكی عێراقیان كرد.
نوێنه‌ری ئه‌مریكا له‌ئه‌نجوومه‌ن وتی" واشنتۆن ئیدانه‌ی هێرشه‌كانی سه‌ر دهۆك ده‌كات و كوشتنی وڵاتیانی سڤیل قبۆڵ ناكرێت.
هه‌روه‌ها وتی" داوا ده‌كه‌ین ڕێز له‌سه‌روه‌ری عێراق و خاكه‌كه‌ی بگیرێت و گه‌لی عێراق شایسته‌ی ئاینده‌یه‌كی گه‌شه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه نوێنه‌ری ئیماراتی عه‌ره‌بی وتی" پشگیری دانیشتینی نائاسایی له‌سه‌ر داوای عێراق ده‌كه‌ین و دووپاتیكرده‌وه كه پشگیری ئه‌نجامدانی لێكۆلینه‌وه ده‌كه‌ن و ریكاره‌كانی عێراق ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها وتی" جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ینه‌وه كه پێویسته ڕێز له‌سه‌ر سه‌روه‌ری عێراق و سه‌لامه‌تی خاكه‌كه‌ی بگیرێت.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه نوێنه‌ری ئیرله‌ندا وتی" هێرشه‌كانی سه‌ر دهۆك ئیدانه ده‌كه‌ین و ئێمه له‌گه‌ڵ گه‌لی عێراقین و پشگیری خۆمان بۆ سه‌روه‌ری عێراق دووپات ده‌كه‌ینه‌وه.
نوێنه‌ری گابۆن ئیدانه‌ی هێرشه‌كانی سه‌ر وڵاتیانی مه‌ده‌نی له‌هۆكی كرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه هێرشكردن بۆ سه‌ر وڵاتیانی مه‌ده‌نی قبۆڵ ناكرێت و بن پێكردنی یاسایی نێوده‌وڵه‌تییه.
هه‌روه‌ها نوێنه‌ری هندستان وتی" هێرشی سه‌ر دهۆك به‌زاندێكی ئاشكرای سه‌روه‌ری عێراقه و ده‌بێت سه‌لامه‌تی خاكی عێرق رێزی لێوه بگیرێت. وتی" پشگیری سه‌لامه‌تی عێراق و سه‌ربه‌خۆیه‌كه‌ی ده‌كه‌ین.
له‌لایی خۆیه‌وه نوێنه‌ری نه‌رویچ داوای ئه‌نجامدانی لێكۆلینه‌وه‌یه‌كی گشتی كرد له‌سه‌ر هێرشه‌كانی سه‌ر دهۆك.
به‌ڵام نوێنه‌ری غانا داوای له‌كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی كرد پشگیری له‌هه‌وڵه‌كانی عێراق بكات بۆ ئه‌نجامدانی لێكۆلینه‌وه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به‌هێرشه‌كانی سه‌ر دهۆك.
نوێنه‌ری مه‌كسیك وتی" ئێمه دڵگرانی زۆری خۆمان راده‌گه‌ینین و پشگیری گه‌لی عیراق ده‌كه‌ین له‌هێرشه‌كانی سه‌ر دهۆك و دووپاتیكرده‌وه كه به‌ئامانجگرتنی مه‌ده‌نییه‌كان له‌دژی یاسایی نێوده‌وڵه‌تییه.
نوێنه‌ری فه‌ره‌نسا ئاماژه به‌وه‌دا كه‌پاریس پشگیری عێراق و گه‌له‌كه‌ی ده‌كات.
نوێنه‌ری كینیا وتی" به‌ئامانجگرتنی مه‌ده‌نییه‌كان له‌دهۆك له‌دژی یاسایی نێوده‌وڵه‌تییه.
هه‌روه‌ها نوێنه‌ری رووسیا وتی" ئێمه پشگیری له‌ئارامی و سه‌قامگیری له‌عێراق و ڕێزگرتن له‌سه‌روه‌ریه‌كه‌ی ده‌كه‌ین.
نوێنه‌ری به‌ریتانیا وتی" پشگیری لێكۆلینه‌وه‌ی عێراق ده‌كه‌ین سه‌باره‌ت به‌هێرشه‌كانی دهۆك.
به‌ڵام نوێنه‌ری چین داوای كرد هاوكاری عێراق بكرێت له‌ئه‌نجامدانی لێكۆلینه‌وه.
هه‌روه‌ها نوێنه‌ری به‌رازیل جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه به‌زاندنی سه‌روه‌ری عێراق كارێكی بی پاساوه.
جێگای ئاماژه‌پێكردنه له‌وته‌یه‌كی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق فوئاد حوسێن سوپاسی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كرد بۆ ئه‌و پشگیری له‌گه‌ڵ گه‌لی عێراق و تی" لێكۆلینه‌وه له‌وه ده‌كه‌ین كه كۆنسخانه‌ی توركیا له‌مووسڵ هێرش كرایه سه‌ری وتی" هێرشه‌كانی رابردوو كاردانه‌وه‌ی ده‌بێت.