به‌غداـ INA
له‌میانه‌ی به‌شداریكردنی له‌دانیشتینی تایبه‌تی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كه‌دره‌نگای شه‌و به‌رێوه‌چوو سه‌باره‌ت به‌هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر خاكی عێراق، فوئاد حوسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌وته‌كه‌یدا راگه‌یاند" به‌ڕێز سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی ئه‌سایش و به‌ڕێزان ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن و ئاماده‌بووان بۆم شه‌ره‌فێكی گه‌وره‌یه كه‌لێره ئاماده‌م و له‌وتارێك سوپاس وپێزانین پێشكێشیان بكه‌م بۆ سازكردنی ئه‌م دانیشتنه، ئه‌مه به‌ده‌رفه‌ت ده‌بینم پیرۆزبایی باڵێۆز رۆناڵدۆ كۆستا ڤیلهۆ نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی به‌رزایل بكه‌م كه‌وڵاته‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌ن وه‌ریگرتووه بۆ ئه‌م مانگه له‌به‌ر رۆڵه گه‌وره و زوڵاله‌كه‌ی له‌رێكخستنی كاره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی.
هه‌روها حوسێن وتی" به‌خێرهاتنێكی گه‌رمی نوێنه‌ری سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌عێراق سه‌رۆكی نێرده‌ی یۆنامی جنین هێنیس بلاسخارت ده‌كه‌م و حكومه‌تی كۆماری عێراق پێشوازیه‌كی گه‌رمی راگه‌یندراوێ رۆژی دووشه‌ممه‌ی 25ی ته‌مووزی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش سه‌باره‌ت به‌هێرشه‌كانی سه‌ر خاكی عێراق ده‌كات.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی وتاره‌كه‌یدا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق داواكاریه‌كانی عێراق سه‌باره‌ت به‌م پرسه له‌چه‌ند خاڵ پێش كێشی به‌ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كرد كه‌بریتی بوون له‌مانه‌وه‌ی خواره‌وه.
یەکەم: دەبێت رێککەوتنێک بکرێت کە تورکیا ناچار بکات تەواوی هێزەکانی لە خاکی عێراق بباتە دەرەوە، ئیدی لە هەرشوێنێکی عێراق جێگیرکرابن؛ هێزەکانی تورکیا بە هەڕەمەکی لە نێو خاکی عێراق جێگیربوون و هیچ رێککەوتنێک لەسەر هەبوونی هێزی ئەو وڵاتە لە عێراق بوونی نییە. هەبوونی ئەو هێزانە ناوچەکە ناسەقامگیر دەکات و ئاسایش پەکدەخات.
دووەم: ئەم هێرشانە دەبێت بە تووندی سەرکۆنە بکرێن و تەواوی ئەوانەش کە ئەم هێرشە ترسنۆکانە دەکەن دەبێت سزابدرێن.
سێیەم: ئەمە هەڕەشەیە بۆ ئاسایشی نیشتمانیی عێراق و ئاشتی و ئاسایشی ناوچەکە و عێراق و ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتیش؛ هەروەها دەبێت تیمێکی نێودەوڵەتی دابنرێت تاوەکو لەم هێرشانە بکۆڵنەوە.
چوارەم: پێویستە حکومەتی تورکیا قەرەبووی ئەو زیانانە بکاتەوە کە بەر خەڵک کەوتووە. ئەم هێرشەی کۆتایی زیانی گەورەی بە کەرتی گەشتوگوزاری عێراق گەیاندووە؛ هەروەها عێراق بە تەواوەتی بەرپرسیاری خۆی نیشانداوە و خۆی بۆ سەقامگیریی زیاتری ئاسایشی ناوچەیی و نێودەوڵەتی یەکلاکردووەتەوە. عێراق ئامادەیە لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان و وڵاتانی دیکەش کاربکات بۆ ئەوەی کارئاسانی بکرێت هێزەکانی پەکەکە عێراق جێبهێڵن، چونکە ئەمە عێراق ناسەقامگیر دەکات و ئاسایش ناهێڵێت.
خەڵکی عێراق هیوایان بەم ئەنجوومەنە هەیە و پێیانوایە ئەم کۆبوونەوەیە گرنگە بۆیان. خەڵکی عێراق پێیانوایە نەتەوە یەکگرتووەکان بەگشتی و بەتایبەت ئەم ئەنجوومەنە گەرەنتی ئاشتی و ئاسایشی خەڵک لە جیهان دەکەن. ئێمەش دڵنیاین ئەم ئەنجوومەنە بێ دوودڵی مافی ئەو وڵاتانە دەدات کە هەڕەشەیان لەسەرە و دەپارێزێت. خەڵکی عێراق هیواخوازن ئەنجوومەنەکە کارەکانیان چڕبکەنەوە و کاریگەرتریان بکەن تاوەکو چارەسەر بۆ کێشەکان بدۆزنەوە و رێگری لە هەموو هێرشێکی دیکە لە داهاتوودا بکەن.