بلاسخارت بۆ ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش: عێراق داوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی توركیا له‌خاكه‌كه‌ی ده‌كات

سیاسی
  • 27-07-2022, 10:30
  • +A -A

    به‌غداـ INA  

     نوێنه‌ری سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌عێراق جنین بلاسخارت دووپاتكرده‌وه‌ كه‌ عێراق داوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی توركیا له‌خاكه‌كه‌ی ده‌كات. 

     بلاسخارت له‌وته‌یه‌كیدا له‌هه‌مبه‌ر ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی سه‌باره‌ت به‌هێرشه‌كانی توركیا وتی" سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق مسته‌فا كازمی لیژنه‌یه‌كی پێكهێنان بۆ لێكۆلینه‌وه‌ له‌هێرشه‌كانی دهۆك و حكومه‌تی عێراق ئه‌و هێرشانه‌ی دهۆك بۆ سوپای توركیای گه‌رانده‌وه‌. 

    بلاسخارت ئه‌وه‌شی وت" حكومه‌تی عێراق وتووه‌ له‌دژی بۆردومانی توركیا له‌ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش سكاڵا تۆمار ده‌كات و دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌عێراق داوای كشاندنه‌وه‌ی هێزه‌كانی توركیا له‌خاكه‌كه‌ی ده‌كات. نوێنه‌ری سكرتێری گشتی له‌عێراق وتی: ده‌بێت هێرشه‌كانی سه‌ر خاكی عێراق رابگیرێن.