به‌غداـ INA
رۆژی سێشه‌ممه ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی دانیشتێكی تایبه‌ت له‌سه‌ر هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر خاكی عێراق سازكرد.
پێش سازكردنی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه فوئاد حوسێن وه‌زیری ده‌روه‌ی عێراق دووپاتیكرده‌وه كه عێراق كاری كردووه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش بریارێك ده‌ربكات بۆ هاوكاریكردنی عێراق له‌ده‌رخستنی پارتی كرێكارانی كوردستان له‌خاكه‌كه‌ی.
حوسێن له‌دیدارێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی عێراقیه وتی" داوا له‌ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش ده‌كه‌ین بڕیارێك ده‌ربكات بۆ هاوكاریكردنی عێراق له‌ده‌رخستنی پارتی كرێكارانی كوردستان و ئه‌ركی ئێمه ئه‌وه‌یه كار بكه‌ین له‌گه‌ڵ وڵاتانی په‌یوه‌ندیدار بۆ دوورخستنه‌وه‌ی پارتی كرێكارانی كوردستان له‌خاكی عێراق.
سه‌باره‌ت به‌بوونی سه‌بارزی توركیا له‌خاكی عێراق وتی" زیاتر له4 هه‌زار سه‌ربازی شه‌ڕكه‌ری تورك و سه‌د خاڵی سه‌ربازی له‌سه‌ر خاكی عێراقی هه‌یه و بنكه‌ی باشووك كه سه‌ربازانی توركی لێیه 100 كم له‌سنووره‌وه درووه.
حوسێن راگه‌یاند" توركیا ده‌ڵێت دێته ناو خاكی عێراق بۆ شه‌ڕكردن له‌گه‌ڵ پارتی كرێكارانی كوردستان كه‌هه‌ره‌شه‌ی لێ ده‌كات، ئه‌م كاره كارێكی نایاساییه چونكه هاتنی به‌رێكه‌وتن نییه له‌گه‌ڵ عێراق و نابێت توركیا سنوور ببه‌زێنێت به‌پروپاگنده‌ی شه‌ڕكردنی پارتی كرێكارانی كوردستان.