بەغداد/ INA
ئەمڕۆ سێ شەممە، دەستەی گەشت وگوزار ڕێنمایی داخستنی ئەو دوکان و فرۆشگایانەی کرد کە لە مانگی پیرۆزی موحەڕەمدا خواردنەوە کحولیەکان بە تاک و کۆ دەفرۆشن.
دەستەی گەشت وگوزار لە بەیاننامەیەکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)گەیشتووە ڕایگەیاندووە، بڕیاڕی داخستنی سەرجەم دوکان و فرۆشگاکانی فرۆشتنی خواردنەوە کحولیەکان بە تاک و کۆ لە مانگی پیرۆزی موحەڕەم بۆ ساڵی 1444کۆچی دراوە .
بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکردوە کە "بەپێی رێسا و یاساکان لێپرسینەوە لە سەرپێچیکاران دەکرێت.