بەغدا - INA - ئەحمەد ئەلدلێمی
ئەمڕۆ دووشەممە، فەرماندەیی پۆلیسی ئەنبار ئامارێکی ئاشکرا کرد سەبارەت بە ژمارەی تۆمەتبار و سزادراوەکانی دۆسیەی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەر، هەروەها قەبارەی ئەو بڕەشی ئاشکرا کرد کە لە ماوەی ٦ مانگدا لە پارێزگاکە دەستی بەسەردا گیراوە.
لیوا "هادی رهزیج " فهرماندهی پۆلیسی ئهنبار، له لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ههواڵی عێراقی (INA) رایگهیاند،" یەکەی كاروباری ماده هۆشبهرهكان له فهرماندهیی پۆلیسی ئهنبار بۆ ساڵی 2022 و لە ماوهی 1/1/2022 تاوەکو 2022/6/1 ژمارەی تۆمەتبارەکانی ئاشکرا کرد کە گەیشتۆتە 267 کەس لەنێوانیاندا 119 کەس سزادراون و 75 کەسیش لەو ژمارەیە ڕەوانەی دەسەڵاتی دادوەری کراون .
روونشیکردەوە کە ئەو بڕەی تا ئێستا دەستی بە سەرداگیراوە لەماوەی ئاماژەپێكراودا بریتی بوە لە سێ ملیۆن و سەد و حەوت هەزار و سێ سەد و پەنجا حەبی كاپتاگۆن، هاوكات ھەشت سەد و حەفتاو حەفت کەپسولی دەروونی دەستی بەسەردا گیراوە.
ئەوە جگە لە دەستبەسەرداگرتنی دوو کیلۆگرام و سەد و پەنجا و حەوت گرام کریستال ، و ٧٠١ گرام حەشیش .