بەغداد/ INA
بەمەبەستی ئامادەکاری دە رۆژی یەکەمی مانگی موحەرەم ، بەشی خێل و رێکخستنی کاروانەکان بۆ زیارەتکاران لە حوسینەی پیرۆز ئامادەکارییەکانی دەستپێکردوە .
ئەمرۆ سێ شەممە ،" عەقیل عەبدولحسێن ئەلیاسری " سەرۆکی رێکخستنی بەشەکە بە مەڵپەری عەتەبەی حوسێنیەی راگەیاند کە ئاژانسی ھەواڵی عێراقی(INA) وەریگرتوە ، رەزامەندی دراوە بە دانانی 200 کاروان لە 14 لایەنی جیاواز بۆ پێشوازی لە بەرێوە چونی مەراسیم و زیارەتکەران .
راشیگەیاند " ئەرکیان دابینکردنی خزمەتگوزاری و ھاورکاری و دابینکردنی پێداویستیەکانە بۆ زیارەتکەران .
وتیشی : موکبەکان لە کاتژمێر 7 ی بەیانی تاوەکو 2 ی بەیانی پێشوازی لەزیارەتکەران دەکات .