بەغداد/ INA
ئەمڕۆ سێ شەممە، ئەنجومەنی وەزیران لە میانی بیست و حەوتەمین دانیشتنی ئاسایی خۆیدا چەند بڕیارێکی دەرکرد.
لە بەیاننامەیەکدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی ھەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە، رایگەیاندوە کە "مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران سەرپەرشتی دانیشتنەكەی كرد، كە تیایدا بارودۆخی گشتی وڵات و كۆمەڵێك پرس تاوتوێکران، ھاوکات راسپاردە و بڕیاری پێویستیان لەسەر درا.
بەپێی بەیاننامەکە"کازمی" باسی لە بەدۆخی قەیرانی ئابووری جیهانیدا کردووە، هەروەها بەدواداچوونی بەردەوامی حکومەت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کاریگەرییەکان و پێداچوونەوە بە ژمارەیەک فایلی ئەمنیدا کردوە کە پێشکەوتنێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە لە بواری ڕووبەڕووبوونەوەی گروپە تیرۆریستییەکان، و لێپێچینەوە لە باندەکانی تاوان، بە شێوەیەک کە یارمەتیدەر بێت لە بەهێزکردنی ئاسایش و سەقامگیری لە سەرتاسەری وڵاتدا.
ئەنجوومەنی وەزیران تاوتوێی رێکار و هەنگاوەکانی گرێبەستکردن و کارکردن لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی موسڵ کرد، هەروەها "کازمی" بڕیارێکی وەزارەتی بیناسازی و نیشتەجێکردن و شارەوانی و کارە گشتیەکان و پارێزگای نەینەوا و وەزارەتە پەیوەندیدارەکانی دیکەی کرد، بۆ خێراکردنی تەواوکردنی ئەو پێداویستیانەی کە پەیوەندییان بەوەوە هەیە بۆ فڕۆكەخانە; بۆ ئەوەی دەست بە جێبەجێکردنی بکرێت بە لەبەرچاوگرتنی گرنگییەکی زۆری بە خەڵکی پارێزگای نەینەوا.
ھەر بەپێی بەیاننامەکە ، ئەنجومەنی وەزیران تاوتوێی دۆسیەی كارەبای کرد و گفتوگۆی لەسەر ئەو رێكار و میكانیزمانە كرد ، کە تیایدا وزەی كارەبا بۆ ھاوڵاتیان دابین دەکات ، هەروەها بەدواداچوونی بەردەوام بەدرێژایی رۆژ بۆ هەر کەم و کوریەک کە لە سیستمی كارەبا ھەبێت .
ھەر لە دانیشتنی ئەنجومەنی وەزیراندا گفتوگۆ کرا لەسەر جێبەجێکردنی پڕۆژەی نەخۆشخانەی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، کە لەلایەن کۆمپانیای جێبەجێکارەوە دواکەوت، وە بە پێویست زانرا کە چارەسەری خێرای بۆ بکرێت وەک دەرفەتێک بۆ وەبەرهێنان.
ھەر لە دانیشتنەکەدا پێداچوونەوە بە ڕاپۆرتی پەتاکان و ئەو ڕێکارانەی وەزارەتی تەندروستی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی زیادبوونی ژمارەی توشبوان گیراوەتەبەر، هەروەها هەوڵە بەردەوامەکانی بۆ دابینکردنی پێویستەکانی چارەسەری پزیشکی و ڤاکسین لەخۆگرتبوو.