بەغداد/ INA
ئەمڕۆ سێ شەممە، دەستەی هەماهەنگی هەواڵگری نیشتمانی،لە کۆبوونەوەیەکدا تاوتوێی تاوانی بازرگانیکردن بە مرۆڤ و پرسی سنووری نێوان فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکان و ئەو بۆشایانە کرا کە ڕەنگە تیرۆریزم لێی سوودمەند بێت.
نوسینگەی راگەیاندنی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی لەبەیاننامەیەکدا کە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)، رایگەیاندووە، "قاسم ئەعەرەجی" راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی،سەرپەرشتی کۆبوونەوەی دەستەی هەماهەنگی هەواڵگری نیشتمانی کرد ، کەتیایدا باس لە بەرنامەی کاری ھاوبەش کرا و بڕیار و راسپاردەی پێویستیان لەبارەیانەوە داوە.
ھەر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر پرسی سنووره‌كانی نێوان سه‌ركرده‌كانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان و ئه‌و بۆشایانە کرا كه ره‌نگه تیرۆر سوودی لێ وه‌ربگرێت، هه‌روه‌ک ھۆکارەکانیش ده‌ستنیشان كران كه ئه‌گه‌ری بۆشاییان هه‌یه، ھەروەھا كاركردن له‌سه‌ر پڕكردنه‌وه‌یان و پێشكه‌شكردنی چاره‌سه‌ری پێشنیازكراو گفتوگۆی لەبارەوە کراو بەتایەبەت پرسی تاوانی بازرگانیکردن بە مرۆڤ ، و پێناسەکردنی تایبەتمەندییەکانی ئەم تاوانە و پێکهێنانی لێژنەیەکەی تایبەت بۆ رێکخستنی رووبەرووبونەوەی ئەم تاوانە .