بەغداد/ INA
ئەمڕۆ سێ شەممە"حەسەن نازم " وەزیری ڕۆشنبیری وتەبێژی ئەنجومەنی وەزیران دیارترین بڕیارەکانی کۆبونەوەی ئەمرۆی ئەنجومەنی وەزیرانی ڕاگەیاند.
"حەسەن نازم " لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەی بوو، رایگەیاند، "ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا دەرچووانی پەیمانگاکانی مەشق و راهێنانی نەوت دابەمەزرێنێت و هەروەها بڕیاڕی تەواوکردنی کارەکانی پڕۆژەی نەخۆشخانەی ھێزەکانی ناوخۆیدا.
ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا فرۆشتنی خانووی کەم تێچووی خێزانە هەژارەکان لە میسان لە رێکارەکانی زیادکردنی گشتی رابگرێت و ھەروەک بڕیاریدا بە خەرخکردنی دوو ملیار دینار پارە بۆ پارێزگای واست بۆ مەبەستی خانووی کەم تێچوو.
حەسەن نازم وتیشی : ئهنجومهنی وهزیران پرۆژهی نیشتهجێكردنی بۆ فهرمانبهرانی تۆڕی راگەیاندنی عێراقی رهوانهی دهستەی وهبهرهێنان كردووه بۆ ئهوهی بتوانن پرۆژەکە لهخۆیان بگرن، ھاوکات له بڕیاری دووهمیشدا كۆمپانیای نهوتی عێراق بێبهشكرا له دهرهێنانی ئهو كۆنتێنانهی كه له شوێنی كهڵكهوتووه لە دەروازە سنورییەکان .