بەغداد/ INA
ئەمڕۆ سێ شەممە، دادگای فیدراڵی سکاڵای " سەعد حەمید کەمباش "ی سەرۆکی پێشووی وەقفی سوننی لە دژی بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی ئەرکەکەی ڕەتکردەوە.
دادگاكە لە بەیاننامەیەكدا كە بڕیارەكەی لەخۆگرتووە و دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە، ئاماژەی بەوەكردووە، "دەبێت دەسەڵاتی فیدراڵی بە دەسەڵاتی جێبەجێكردنەوە، لە چوارچێوەی بنەمای یاسایی بوون و سەروەری یاسادا كاربكات و بەكاری بهێنێت.
ئاماژهی بهوهشكرد، "دەركردنی بڕیارێك كە بریتی بێت لە راسپاردنی كەسێكی دیاریكراو بۆ پۆستێك لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانەوە دەبێت رەچاوی بوونی مەرجەكانی ئەزموونی زانستی و كرداریی و دەستپاكی و كارایی بكرێت، دوور لە گومانی گەندەڵی، بۆ بەدەستهێنانی بەرژەوەندی باڵای وڵات، و توانای پلاندانانی ستراتیژی و ڕووبەڕووبوونەوەی قەیران بە هەموو جۆرەکانیەوە و گرتنەبەری هەموو هەنگاوێک بۆ پاراستنی سامانی گشتی.
ھەر لەبەیاننامەکەدا ھاتوە بەھۆکاری ئاماژە پێکراو ی سەرەوە، دادگای باڵای فیدراڵی بڕیاریدا لەسەر ئەمانەی خوارەوە :
یەکەم: وەڵامدانەوەی داواکاریی سکاڵاکار، "سەعد حەمید کەمباش" سەبارەت بە داواکردنی هەڵوەشاندنەوەی بڕگەی (١)ی فەرمانی دیوانی ژمارە (٤٥٠) لە 3/06/2022، کە بریتییە لە (کۆتاییهێنان بە ئەرکی "سەعد حەمید کەمباش " لە ئەرکەکانی بەڕێوەبردنی کاروباری دیوانی ئەوقافی سوننە وەک دەزگایەک)، و بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە کۆتاییهێنان بە ئەرکەکەی ڕەوایە.
دووەم: ئەو بڕیارەی كە ئەوەی لە بڕگەی (2)ی فەرمانی (450)ی دیوانی لە 3/06/2022دا هاتووە، كە بریتییە لە راسپاردنی "عەبدو لخالق مەدحەت مالك" بۆ ئەركی سەرۆكی وەقفی سوننە وەك دامەزراوەیەک .
سێیەم: هەژمارکردنی ئەو بڕیارەی کە لەلایەن دادگای دادوەریی فەرمانبەرانەوە دەرچووە لە دۆسیەی ژمارە (819/م/ 2022) لە 11/5 2022، بڕیاری ژمارە (1176/ 2022) بە پووچەڵکراو لەبەرئەوەی بەپێچەوانەی دەسەڵاتی دادوەری و دادگای پێشوو دەرچووە ، بەو پێیەی دەکەوێتە ژێر دەسەڵاتی دادگای باڵای فیدراڵی بە پشتبەستن بە بڕگەکانی مادەی (٩٣/ سێیەم)ی دەستووری کۆماری عێراق بۆ ساڵی ٢٠٠٥”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، "بڕیارەکە بە رێککەوتنی تەواو و پابەندکەر بۆ هەموو لایەک دەرچوە .