وەزیری كار دابەشکردنی حه وته مین مووچەی بەخێوکەرانی بۆ مانگی 7ی 2022 راگەیاند

ناوخۆ
  • 26-07-2022, 16:29
  • +A -A

    بەغداد/ INA 
    ئەمڕۆ سێ شەممە "سالار عەبدولسەتار " وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بەوەکالەت دابەشکردنی مووچەی بەخێوکەرانی خاوەن پێداویستی تایبەتی بۆ سودمەندانی بەغدا و پارێزگاکان بۆ مانگی تەمموز راگەیاند.
     "سالار عەبدولسەتار" لە بەیاننامەیەکدا کە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA )، رایگەیاندووە، "دەستەی چاودێریی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان لە وەزارەتی کار رێکارە تەکنیکی و داراییەکانی تەواو کردووە بۆ دەبەشکردنی مووچەی بەخیوەکەری خاوەن پێداویستی تایبەت، کە حەوتەمین وەجبەی سەرفکردنە بۆ مانگی تەمموز. 
     داواشی له‌ سودمه‌نده‌كان كرد، سەردانی یەکەی خەرجکردن بکەن کە لەلایەن بانکەکانی (الرافیده‌ین، الرشید، و عاشور) په‌سه‌ند كراون بۆ وه‌رگرتنی مووچه‌كانیان دوای ته‌واوكردنی رێكاره‌كان و ئاگاداركردنه‌وه‌یان له‌لایه‌ن بانكه‌كانه‌وه‌.