بەغدا - INA
ئەمڕۆ سێشەممە وەزارەتی نەوت رایگەیاند، ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندی لەسەر دانانی دەرچووانی پەیمانگاكانی راهێنانی نەوت داوە.
وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، ئاماژەی بەوە كردووە: بە هەوڵی بێوچان لەلایەن وەزیری نەوت ئیحسان عەبدولجەبار ئیسماعیل و گرنگی بەهێزكردنی كادیری كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنان رەزامەندی ئەنجومەنی وەزیران درا و بەدەست هات لە دانیشتنی ئەمڕۆی تایبەت بە دەستنیشانكردنی دەرچووانی پەیمانگاكانی ڕاهێنانی نەوت بۆ ساڵی خوێندنی 2019-2020، و ئەوانەی دواتر لەسەر میلاكی كۆمپانیا قازانج بەخشەكان.
ئاماژەی بەوەشكرد : وەزیری نەوت لایەنە پەیوەندیدارەكانی راسپاردووە كە دەستبەجێ رێوشوێنی پێویست بگرنەبەر بۆ جێبەجێكردنی رێنماییەكە.