وەزیری دەرەوە بۆ بەشداریكردن لە دانیشتنی ئەنجومەنی ئاسایش دەگاتە نیویۆرك

سیاسی
  • 26-07-2022, 15:36
  • +A -A

    بەغدا –INA 
    ئەمڕۆ سێشەممە فوئاد حسێن وەزیری دەرەوە گەیشتە شاری نیویۆرك لە ئەمریكا.
    وەزارەتی دەرەوە لە بەیاننامەیەكدا كە کۆپیەکی دەست  ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتەوە ڕایگەیاند  : فوئاد حسێن وەزیری دەرەوە گەیشتە نیویۆرك بەمەبەستی بەشداریكردن لە دانیشتنی بەپەلەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ تاوتوێكردنی دەستدرێژییەكانی توركیا بۆ سەر خاكی عێراق.
    ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ئیدانەی هێرشی توركیای بۆ سەر پارێزگای دهۆك كرد.
    لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی ( INA) كەوتووە و ئەنجوومەنەكە رایگەیاندووە : ئیدانەی هێرشی سەر پارێزگای دهۆك دەكات، هەروەها پشتیوانیی خۆی بۆ سەربەخۆیی و سەروەری و یەكڕیزی و یەكپارچەیی خاكی عێراق دووپاتدەكاتەوە.
    ئاماژەی بەوەشكردووە : پشتگیری لە دەسەڵاتدارانی عێراق دەكەین لە لێكۆڵینەوەكان لە هێرشەكەدا، هەروەها داوا لە هەموو وڵاتانی ئەندام دەكەین هاوكاری حكومەتی عێراق بكەن بۆ پشتیوانی لە لێكۆڵینەوەكان.
    شایانی باسە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەكگرتووەكان ئەمڕۆ سێشەممە وادەی دانیشتنی بەپەلەی سەبارەت بە دەستدرێژییەكانی توركیا دیاری كردووە.