جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان: پلانی تەواومان هەیە بۆ دەستبەسەرداگرتنی كەرتی سنووری لەگەڵ توركیا

ئەمنی
  • 26-07-2022, 15:10
  • +A -A

    دهۆك INA - 
    ئەمڕۆ سێشەممە جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان لیوا عەبدولئەمیر ئەلشەمەری پشتڕاستیكردەوە كە پلانی تەواو هەیە بۆ ڕاگرتنی كەرتی سنوور لەگەڵ توركیا و ئاماژەیە بۆ ئەوەی پلانەكان دەخرێنە بەردەم فەرماندەی گشتیی هێزەچەكدارەكان مستەفا ئەلكازمی.
    ئەلشەمەری لە بەیاننامەیەكدا بۆ ئەلعێراقیە نیوز،كە بەدواداچوونی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كرد: شاندێكی ئەمنی سەردانی بارەگای فەوجی دووی لیوای یەكەمی پاسەوانی سنووریان كرد، هەروەها لیوای یەكەمی لە بارەگاكانی فەوجی دووی پاسەوانی سنووری كەركووك سەردانیان كرد و ناوچەی باتوفە لە قەزای زاخۆ لە پارێزگای دهۆك و لەبارەی دۆخی سنووری عێراق و توركیا ئاگاداركرایەوە.
    ئاماژەی بەوەشكرد : پێداچوونەوە بە قەبارەی بوونی سوپای توركیا كراوە و جەختیشی لە پێویستی كردنەوەی خێرا و هاوبەش لەگەڵ هەرێمی كوردستان كردەوە.
    جەختیشی لەوە كردەوە : كە پلانی تەواو هەیە بۆ دەستبەسەرداگرتنی كەرتی سنوورەكە، هەروەها دەخرێنە بەردەم مستەفا كازمی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان و ڕوونیشیكردەوە كە هەڵسەنگاندنێكی تەواو لەسەر كەرتی سنوورەكە ئەنجامدرا.