بەغدا - INA- ویسام مەلا
ئەمڕۆ سێشەممە ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیران حەمید ئەلغزی سەقفی موچەی وانەبێژان و فەرمانبەران و گرێبەستەكانی روونكردەوە و دوای ئەوەی خرانە ناو بڕیارنامەی 315، هاوكات ئاماژەی بەوەدا كە هەمواركردنەوەی یاسای پێوەرەكانی موچە بۆ پەسەندكردنی ڕەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران دەكرێت.
ئەلغزی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی راگەیاند : لە ژێر رۆشنایی یاسای پاڵپشتیی فریاگوزاری بۆ ئاسایشی خۆراك، پرسی وانەبێژان و كرێ و گرێبەستەكان خرایە بەردەم ئەنجوومەنی وەزیران بۆ گونجاندنی پێگەی خۆیان لە چوارچێوەی بڕیاری 315 و ئاماژەی بەوەشكردووە : لیژنەیەك لە وەزارەتەكانی دارایی و پلاندانان و كارەبا كاردەكات بۆ گونجاندنی دۆخەكەیان، بە مەرجێك راپۆرتی كۆتایی پێشكەش بە سەرۆك وەزیران بكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد : خزمەتگوزاری و ئامادەكاری و لێهاتوویی، و بڕە داراییەكانی پێویست لە دامەزراوەكان حیساب دەكرێت بۆ گونجاندنی دۆخیان لەچوارچێوەی یاسای پاڵپشتی فریاگوزاری ئاسایشی خۆراكدا، بەجۆرێك كەمترین مووچەی فەرمانبەر دەبێتە 350 هەزار دینار، تا 700 هەزار دینار، چونكە زۆربەی فەرمانبەران بە تایبەت لە بەشە خزمەتگوزارییەكان مووچەیان كەمە.
سەبارەت بە هەمواركردنەوەی پێوەرەكەی مووچە ئەلغزی جەختی لەوە كردەوە : كە هەمواركردنەوەی یاسای پێوەرەكانی مووچە لە ئەولەویەتەكانی حكومەتدایە و ئاماژەی بەوەشكردووە : هەمواركردنەوەی پێوەرەكەی مووچە نێردراوە بۆ ئەنجومەنی نوێنەران بۆ پەسەندكردن.