كەربەلای پیرۆز - INA- عەباس رحیمی
ئەمڕۆ سێشەممە فەرماندەیی پۆلیسی كەربەلای ڕایگەیاند كە ئامادەكارییەكان بۆ سەردانەكەی 10ی موحەڕەم زوو دەستی پێكردووە و ئاماژەی بەوەشكردووە : لەماوەی سەردانەكەدا ڕەوتێكی بەرزی هاتنە ژوورەوە بۆ پارێزگاكە دەبێت.
سەركردایەتییەكە لە بەیاننامەیەكدا كە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاندووە : كە كۆبونەوەیەكی ئەمنی لە پارێزگای كەربەلای بەڕێوەچوو بۆ تاوتوێكردنی ئامادەكارییە سەرەتاییەكان بۆ پلانی ئەمنی بۆ سەردانی دەی موحەرەم و ئاماژەی بەوەشكردووە : لە كۆبوونەوەكەدا لیوا عەلی ئەلهاشمی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی كەربەلا و لیوا ئەحمەد زوینی فەرماندەی پۆلیس و ژمارەیەك بەڕێوەبەری دەزگای ئاسایش و هەواڵگری و فەرماندەی میحوەر و ژمارەیەكی زۆر لە ئەفسەرانی سوپا و پۆلیس ئامادەبوون و نوێنەرانی مەزارگە كانی حوسەینی و عەباسی و حەشدی شەعبی.
ئاماژەی بەوەشكرد : ئامانجی كۆبوونەوەكە روونكردنەوەی رەهەندەكانی پلانی ئاسایش و دابەشكردنی ئەركەكانە و ئاماژەی بەوەدا : كە ئامادەكارییەكانی ئەمساڵ زوو دەستیپێكردووە،بە ئامانجی پێشكەشكردنی باشترین خزمەتگوزاری ئەمنی بۆ سەردانكەران و پاراستنی ئاسایش و ئارامی، وەك هەروەها دووركەوتنەوە لەو نەرێنیانەی كە دەتوانن ڕوو بدەن.
جەختیشی لەوە كردەوە : لێشاوی بەرزی چوونە ژوورەوە دەبێت، جگە لە حاڵەتەكانی زۆر پێویستی لە هەمان كاتدا كاراكردنی ڕۆڵی هەواڵگری بە شێوەیەكی بەرفراوان و ڕوونیكردەوە : كە پلانی ئەمنی كە لەلایەن سەركردە ئەمنییەكانەوە بۆ سەردانەكەی عاشورا ئامادەكراوە، لەنێویاندا هەڵاتن لە توەیرەج بە وردی باسكرا، چونكە پێش جێبەجێكردنی پلانی ئاسایش ئۆپەراسیۆنی چالاكانە لە تەواوی پارێزگاكەدا دەبێت.