ئۆپەراسیۆنەكانی خۆرهەڵاتی ئەنبار دەستبەسەر 123 مادەی تەقینەوە لەخۆهەڵاتی فەلوجە دەگرن

ئەمنی
  • 25-03-2018, 00:00
  • +A -A

    ئەنبار – ا ه ع فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی خۆرهەڵاتی ئەنبار، ئەمرۆ یەك شەممە، دەستی گرت بەسەر 123 مادەی تەقینەوەدا لە ناوچەی نعێمییەی باشوری خۆرهەڵاتی فەلوجەی سەر بەو پارێزگایە. لەوبارەیەوە لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، وەزارەتی بەرگری رایگەیاند: مەفرەزەیەكی هاوبەشی بەرێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی خۆرهەڵاتی ئەنبار توانیویەتی بەپێی زانیاری ورد دەستبگرێت بەسەر 123 مادەی تەقینەوەدا لە حەشارگەیەك لە ناوچەی نعێمییەی باشوری خۆرهەڵاتی فەلوجەی سەر بە پارێزگای ئەنبار. هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە ئەو تەقەمەنییانە ئامادەكرابوون بۆ بەئامانجگرتنی هاوڵاتیانی مەدەنی و هێزە ئەمنییەكان لەو ناوچەیە.