كەركوك - INA- مەهدی ربحاوی
دوای قەیرانی بەنزین، پارێزگای كەركوك رووبەڕووی قەیرانێكی نوێ دەبێتەوە، بەڵام ئەمجارەیان بەهۆی گازەوەیە.
ئەم قەیرانە لە كاتێكدایە كە خاوەن ئۆتۆمبێلە هەڵگرەكان لە كەركوك پەیوەندییان بە كۆمپانیای گشتی بەرهەمە نەوتەكان كردووە بۆ دۆزینەوەی چارەسەری خێرا بۆ نەهێشتنی تەنگی وخنكانەلە بەنزینخانەكان.
ئەو هاووڵاتییە ناوی محەمەد نەجم عەبدوڵڵایە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ی راگەیاند: بەردەوامی نۆرەی ئۆتۆمبێلەكانی بەردەم بەنزینخانەكان سێبەر دەخاتە سەر ئەو هاووڵاتییە كە چەند رۆژێك چاوەڕێ دەكات تاوەكو دەتوانرێت پشكەكەی بۆ دابین بكرێت لەلایەن وەزارەتی نەوتەوە بۆی دانراوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە :خاوەن ئۆتۆمبێلی هەڵگر سەرەڕای بەرگەگرتنی ماندوێتی لە شوێنی كار و بەردەوامبوون لە گواستنەوەی كەلوپەل بۆ ماوەی چەند رۆژێك لە نێوان پارێزگاكان، ئێستا رووبەڕووی كێشەیەكی نوێ دەبنەوە بە وەستان بۆ چەند رۆژێك لەبەردەم دەروازەكانی وێستگە ئەهلیەكان بۆ پڕكردنەوەی سووتەمەنی و جەختی لەوە كردەوە : كە تەنها دوو وێستگە لە پارێزگاكەدا هەن كە كاردەكەن بۆ دابینكردنی خاوەن ئۆتۆمبێلەكان بۆ باری سووتەمەنی كە بووە هۆی سەرلێشێواوییەكی ڕوون و خنكان و تەنگەنەفەسی توند كە دەبێت بەپەلە چارەسەر بكرێت.
لای خۆشیەوە عیماد دەحام خەلەف سەرۆكی ئەنجوومەنی راوێژكارانی كەركوك، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی راگەیاند: نەدانی باجی دارایی لەلایەن خاوەن وێستگە ئەهلیەكانەوە لە بەرژەوەندی كۆمپانیای گشتی بۆ بەرهەمە نەوتییەكان هۆكاری سەرەكی ئەو قەیرانەی ئێستایە كە پارێزگاكە بەدەستیەوە دەناڵێنێت دوای ئەوەی كۆمپانیاكە بڕیاری داخستنی دا.
ئاماژەی بەوەشكرد :لەئێستادا قایمقامیەت هیچ چارەسەرێكی نییە جگە لە خاوەن بنكە ئەهلییەكان بۆ دانی ئەو بڕە پارەی كە قەرزدارن بۆ ئەوەی جارێكی تر بیانكەنەوەوە.
لەبەرامبەردا پارێزگاری كەركوك پشتڕاستی كردەوە : هیچ چارەسەرێكی دەستبەجێ نییە لە ئەگەری ئەوەی خاوەن وێستگەكان ئەو بڕە پارانە نەدەن كە قەرزارن لە بەرژەوەندی كۆمپانیای دابەشكردنی بەرهەمە نەوتییەكان لە بەغدا.