بەغدا - INA
ئەمڕۆ سێشەممە، كۆمپانیای گشتی بۆ هێڵی ئاسمانی عێراقی كە یەكێكە لە كەسەر بە وەزارەتی گواستنەوە، دەستپێكردنەوەی گەشتە راستەوخۆكانی لە نێوان عێراق و پاكستان راگەیاند، دوای ئەوەی بەم دواییانە بەهۆی سنوورداركردنی پەتای كۆرۆناوە راگیرا.
عەباس عومران زوبەیدی بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای گشتی بۆ هێڵی ئاسمانی عێراقی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند، "بڕیارە سەرلەبەیانی رۆژی چوارشەممە 27/7/2022، یەكەم گەشت لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی نەجەفەوە بەرەو فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی لە شاری کەراچی پاكستان دەستپبكات
ئاماژهی بهوهشكرد، دهستپێكردنهوهی ئهم هێڵه ههنگاوێكی گرنگه بۆ بوژاندنهوهی خوڵەی بازرگانی و گهشتیاری ئایینی له نێوان ههردوو وڵاتدا.