دەستەی دەستپاکی وەڵامدانەوەی ئەو کەسانەی کەپێشکەشکردنی فۆڕمی ئاشکراکردنی دارایی دەیانگرێتەوە ئاشكراكرد

ناوخۆ
  • 26-07-2022, 12:59
  • +A -A

    بەغدا - INA
     ئەمڕۆ سێشەممە، دەستەی دەستپاکی فیدراڵی ڕێژەی وەڵامدانەوەی ئەو کەسانەی ڕاگەیاند کە دەیانگرێتەوە بە پێشکەشکردنی فۆڕمی ئاشکراکردنی دارایی بۆ سێ سەرۆکایەتی و وەزارەت و ئۆرگان و ئەو لایەنەی کە پەیوەندییان بە وەزارەتێک و دەسەڵاتی دادوەری و پارێزگارەکانەوە نییە.
     لە راگەیەندراوێكدا كە لەلایەن بەشی خۆپاراستنی دەسەڵاتەوە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ئاماژە بەوەكراوە، "كۆی ئەو فۆڕمانەی ئاشكراكردنی دارایی لە وەزارەت و دەزگا و ئۆرگانەكانی سەر بە وەزارەتێكەوە وەرگیراون لەماوەی (3/1/2022)". تا 30/6/2022) بڕی (27,210) فۆرم بوو”.
     لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، "رێژەی وەڵامدانەوەی سەرۆک و وەزیر و جێگر و دوو جێگر لە ئەنجوومەنی نوێنەران، جگە لە سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵی، ئەنجومەنی باڵای دادوەری، داواکاری گشتی و دەسەڵاتی چاودێری دادوەری 100% بووە."
      ئاماژەی بەوەشکرد، "رێژەی وەڵامدانەوەی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران لەسەدا ٤٨.٨ بووە، لە کاتێکدا رێژەی وەڵامدانەوەی ئەندامانی ئەنجومەنی وەزیران لەسەدا ٨٧.٥ بووە".
     لە درێژەی قسەکانیدا وتی، "رێژەی وەڵامدانەوە 100% بووە بۆ هەریەکێک لە جێگرەکان، سکرتێری گشتی، ئەندامانی دادگای باڵای فیدراڵی، جێگر و ئەندامانی دادگای فیدراڵی (قەزا)، و دادوەرەکان کە لە ڕاگەیاندراوكە ئاشکراکردنی داراییدا دەیانگرێتەوە."
      ئاماژەی بەوەشکردووە، "رێژەی وەڵامدانەوەی سەرۆکی ئەو دەزگا و لایەنانەی کە سەر بە وەزارەتێک نین کە فۆڕمی ئاشکراکردنی دارایییان پێشکەش کردووە 88.2% بووە، لەکاتێکدا رێژەی وەڵامدانەوەی پارێزگارەکان 86.7% بووە".